جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ وەفدێكی سەربازیی ئەڵمانیا كۆبووەوە

جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ وەفدێكی سەربازیی ئەڵمانیا تاوتوێی چاكسازی و زیاتر بە پیشەییکردنی هێزی پێشمەرگەیان كرد.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە وەفدێکی سەربازی ئەڵمانیا بە سەرۆکایەتی کۆڵۆنێڵ لارس پێرسیکۆڤسکی، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و چەند پرسێکی دیکەی پەیوەندیدار بە هێزی پێشمەرگە تاوتوێکران.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی دووشەممە (3ی حوزەیرانی 2024) بە ئامادەبوونی هەریەکە لە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە و کلاوس شترایشەر، کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی بەردەوامیدان بە پرۆسەی چاکسازی لە هێزەکانی پێشمەرگە و جەختیشان کردەوە لەسەر رێکخستنەوەی باشتری هەموو هێزەکان.

لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا وەفدە سەربازییەکەی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی بەرنامەی بە‌هێزکردنی تواناکانی پێشمەرگەدا، روانگەی خۆیان بۆ زیاتر بە پیشەییکردنی هێزی پێشمەرگە خستەڕوو و باسی راهێنانی هێزەکانی پێشمەرگەیان کرد لە بواری تەندروستی و چارەسەرکردنی خێرادا کە بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە بەڕێوەچووە.

جێگری سەرۆک وەزیران، سوپاسی هێزەکانی ئەڵمانیای کرد لە هاوکاریکردنی پێشمەرگەدا بە تایبەتیش لەڕووی راهێنان و پاڵپشتی لۆجستییەوە و هیواشی خواست هاوکارییەکان بەردەوامییان هەبێت.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا باسی ژنانی ناو هێزەکانی پێشمەرگە کرا و گفتوگۆ کرا لەبارەی چۆنییەتی راهێنانی زیاتر بە هێزەکانی ژنان بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی پیشەییانەتر ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارتی سوورە لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا.. “زۆرینە بەكاردەهێنین”

پارتی دیموكراتی كوردستان، لەڕێگەی فراكسیۆنەكەیەوە، سووربوونی خۆی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا دووپاتدەكاتەوە، هەڕەشەی بەكارهێنانی زۆرینەی پەرلەمانیش دەكات…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەڵەبجە: بەهیچ شێوەیەک ڕێگەپێدراو نییە ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا لەناو سەنتەری شار بوەستێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم شۆفێرانی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان (تەنانەت ئەوانەشی کە کۆدیان بۆ کراوە) دەکەینەوە، کە…
زیاتر ببینە

عەلی رەشید: لە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیدا باس لە گەڕاندنەوەی مووچەی ئەندامانی ئەنجومەن نەكراوە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی تایبەتە بە درێژكردنەوەی تەمەنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێم لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە…
Total
0
Share