ڕووداوێكی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای هەولێر-خەبات قوربانیی لێكەوتەوە

دیمەنێك لە ڕووداوەكە

بەهۆی ڕوداوێكی هاتوچۆوە لەسەر ڕێگای هەولێر-خەبات، كەسێك گیانیلەدەستدا و دووانی دیكەش برینداربوون، وتەبێژی هاتوچۆ دەڵێت، ڕووداوەكە بەهۆی تیژڕەوی و لەدەستدانی كۆنترۆڵەوە بووە.

فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویكردەوە، كاتژمێر 05:30ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای سەرەکیی (هەولێر- خەبات) لەنێوان کانی قرژاڵە و مەفرەقی تۆبزاوە، ئۆتۆمبیلێکی جۆری میتسوبیشی تایبەت، کە لەسایدی بەرەو هەولێر دەڕۆیشت، بەهۆی تیژڕەوییەوە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە چووەتە سەر سایدەكەی دیكە و خۆیکێشاوە بە کیایەکی بارهەڵگری بچوک.

وتیشی، “لە ئەنجامی ڕووداوەکە سەرنشینێکی میتسوبیشیەکە گیانیلەدەستدا، شوفێر و سەرنشینێکی دیكەش زامداربوون و زیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە”.

فازڵ حاجی دەشڵێت، “ڕێنمایی شوفێران دەکەین و تکایان لێدەکەین کاتە زووەکانی بەیانی و چۆڵی شەقامەکان بەهەل نەقۆزنەوە بۆ تیژڕەوی”.

ڕونیشیدەكاتەوە، کێشی ئۆتۆمبێل بەهۆی تیژڕۆییەوە کەم دەکات، هەمیشە کەمبوونی کێشیش هۆکاری سەرەکیە بۆ لەدەستدانی كۆنتڕۆڵ و دروستبوونی ڕووداوی هاتوچۆ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕێبەر ئەحمەد: بوونی پەكەكە لە شەنگال ناسەقامگیرییە بۆ ناوچەكە و پێویستە كۆتایی پێبهێنرێت

وەزیری ناوخۆی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، سەردانی شاندەكەی حكومەتی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان بەمەبەستی یەكلاكردنەوەی دۆسیەی ئەمنییە لە چەند ناوچەیەكدا…
Total
0
Share