هەلی دامەزراندن لە هەرێم راگەیەندرا

ئیدارەى سەربەخۆى راپەرین هەلی دامەزراندن بۆ 24 دەرچووی زانکۆ و پەیمانگە رادەگەیەنێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەنجومەنى راژەى گشتى، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی، 24 دەرچووى پسپۆڕییەکانى (پەرستارى زانکۆیى) و (یاریدەدەرى سڕکار) بە شێوەى گرێبەست  بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەرین، دادەمەزرێنێت.

دەشڵێت، دەرچووانى زانکۆ و پەیمانگە لە پسپۆرییەکانى ئاماژەپێدراو کە نیشتەجێى سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى راپەرینن، دەتوانن لە رێگاى ئەم لینکەوە فۆڕمى داواکاریی دامەزراندن پڕبکەنەوە.

ئاماژە بەوەش دەکات، دواوادەى ناردنى فۆڕمى داواکارى، 15/6/2024 دەبێت.

بابەتی پێشتر

زەنگی چوونە ژوورەوە بۆ كۆبوونەوەی پەرلەمان لێدرا

بابەتی دواتر

جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ وەفدێكی سەربازیی ئەڵمانیا كۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی سلێمانی هۆشداری دەدات و خەڵک لە مەترسیی ئاگرکەوتنەوە ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ڕێنماییەکانی خۆپاراستن لە ئاگرکەوتنەوە بڵاودەکاتەوە، بەهۆی ئەوەی لە وەرزی سەرمادا خەڵک ئامێرە گەرمکەرەوەکان…
Total
0
Share