کرێی مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی ئایار دیاریکرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، بە گوێرەی نرخی سوتەمەنی لە بازاڕەکان و کاتژمێرەکانی کارکردن، نرخی کارەبای مۆلیدە لە شاری سلیمانی لەنێوان (6.250) بۆ (7.500) دیناردایه‌.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی مۆلیدە ئه‌هلییه‌كان کۆبوونەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له‌ بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (40) دینارە،‌ به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای مۆلیدەی ئه‌هلی له‌ ناو شاری سلێمانی له‌نێوان (6.250) بۆ (7.500) دیناردایه‌ بۆ ئەو بەو مۆلیدانەی لە نێوان (160 بۆ 185) کاتژمێر کاریان کردووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان، نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌بای مۆلیدەی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت، جگە لەو مۆلیدە بەرنامەی كاركردنیان 7ی بەیانی بۆ 1 ی شەو بووە.

باس لەوەشکراوە، بەرنامە كارەبای موەلیدە بۆ مانگی حوزەیران 24 کاتژمێری دەبێت واتە هەركاتێك كارەبای نیشتیمانی كوژایەوە ئەوان كارەبا بدەن.

بابەتی پێشتر

سێ جوتیاری کورد بەهۆی سکاڵای سوپای عێراقەوە دادگاییکران

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی زیاتر بەرزدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share