دوای بڕیارەکەی ئۆپیک پڵەس نرخی نەوت بەرزبووەوە

دوای ئەوەی هاوپەیمانی ئۆپێک پڵەس بڕیاری درێژکردنەوەی کەمکردنەوەی بەرچاوی بەرهەمهێنانی نەوت تاوەکو ساڵی 2025 راگەیاند، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە.

نرخی نەوتی خاوی برێنت بەرێژەی 0.3% بەرزبووەوە و ئێستا بە 81 دۆلار و 16 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، هەرچی نەوتی خاوی تەکساسە  بەرێژەی 0.4% بەرزبووەوە و گەیشتووەتە 77دۆلار و 30 سەنت.

هاوپەیمانی ئۆپێک پڵەس ئێستا بە گشتی 5.86 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بەرهەمهێنان کەمدەکاتەوە کە دەکاتە نزیکەی 5.7%ی خواستی جیهان، هاوکات کەمکردنەوەکان بریتین لە بڕی 3.66 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا کە بڕیار بوو تاوەکو کۆتایی ساڵی 2024 کۆتایی پێبێت، لەگەڵ کەمکردنەوەی خۆبەخشانە لەلایەن هەشت وڵاتی ئەندامەوە بە بڕی 2.2 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا.

بەڵام هاوپەیمانان ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتن لەسەر درێژکردنەوەی بڕینی بڕی 3.66 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بۆ ماوەی ساڵێک تا کۆتایی ساڵی 2025 و درێژکردنەوەی بڕینی خۆبەخشانە کە 2.2 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بۆ ماوەی سێ مانگ تا کۆتایی مانگی ئەیلولی 2024.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەك سوودە سەرسوڕهێنەرەكانی میوەی وشككراوە ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

سودانی و کابینەکەی دەیانەوێت ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر هەمواری بودجە بدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ سەرکەوتنی راگەیاند

دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان سەرکەوتنی بۆ خولێکی نوێی سەرۆکایەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا راگەیاند. دۆناڵد ترەمپ لە پەیامێکدا دوای…
Total
0
Share