لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت و زێڕ بەرزبووەوە

دۆخی سیاسیی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تا دێت خراپتردەبێت، مەترسییەکانی جەنگێکی گەورە زیاتر پەرەدەستێنێت و رۆژ بە رۆژ وادەکەی نزیکتردەبێتەوەوە، لەگەڵ ئەو دۆخەشدا، نرخی نەوت و زێڕ رووی لە بەرزبوونەوە کردووە.

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا رووی لەبەرزبوونەوە کردووە و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 74 دۆلار و 61 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەهاکەی %0.96 بەرزبووەتەوە، بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش نرخەکەی گەیشتووەتە 71.18 دۆلار و %1.15 بەرزبووەتەوە.

هەرچی دەربارەی نرخی زێڕیشە، ئۆنسەی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا ئەمڕۆ بەرامبەر بە دوو هەزار و 632 دۆلارە و %0.14ی دیکە بەرزبووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان

بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رایگەیاند، سەرەتای مانگی داهاتوو پارەی کارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان…
Total
0
Share