لەبارەی مووچەوە دڵنیایی بە مووچەخۆران دەدرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو پارەیەی لە خشتەی بودجەدا دانراوە بەشی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەكات بەو مەرجەی هەرێمی كوردستان پابەندی ناردنی داتا و زانیارییەكان بێت بۆ بەغداد.

ئەحمەد حاجی رەشید ئەندامی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوامدەبێت و هەرێمی كوردستانیش دەبێت پابەندبێت بە ناردنی داتا و زانیاری و “میزانی مراجعە” بۆ حكومەتی عێراق.

ئەحمەد حاجی رەشید جەختیكردەوە و وتیشی، “ئەو پارەیەی لە خشتەی بودجەدا دانراوە بەشی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكات”.

بابەتی پێشتر

سعودیە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریدەكات

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەك سوودە سەرسوڕهێنەرەكانی میوەی وشككراوە ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share