لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیانی یەكێتی رایدەگەیەنێت، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەمە زیاتر دوابكەوێت زیانی گەورە بە پڕۆسەی سیاسی و دیموكراسی دەگەیەنێت.
سالار مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیانی یەكێتی لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەمە زیاتر دوابكەوێت زیانی گەورە بە پڕۆسەی سیاسی و دیموكراسی دەگەیەنێت و ئێمە خەبات دەكەین كە پەرلەمانی كوردستان ببێتە مەرجەعی یاسایی لە كوردستان و هەرێم خاوەنی دەستووری خۆی بێت.
وتیشی، “لەم هەڵبژاردنە یەكێتی باڵانسی هێز بۆ هەرێمی كوردستان دەگێرێتەوە ئەوەی پەیوەست بێت بە پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان، یەكێتی دەیكات و لە ئێستادا یەكێتی و زۆرینەی لایەنە سیاسییەكان لەگەڵ ئەوەن هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت”.