سەرۆک وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە بۆنەی 49یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی سەرۆکی یەکێتی کرد.

لە پەیامەکەیدا سەرۆک وەزیرانی عێراق کە ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کردووە، ئاماژە بەوە دەکات، ”ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی هاوکاتە لەگەڵ یادی خەباتی دژ بە ستەمی رژێمی پێشوو، قارەمانێتی رۆڵەکانی و خەباتیان لە دژی نادادپەروەری بنیاتنانی بناغەکانی ئازادی و دیموکراسی لەگەڵ خۆیدا هێنا”.

ئەوەشی خستەڕوو، ”ئەو بەشدارییەی خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال تاڵەبانی و هاوەڵانی هاوشان لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی دیکە کردیان بووە هۆی رزگاربوون لە نادادپەروەریی رژێمی دیکتاتۆری و بنیاتنانی بناغەکانی عێراقێکی نوێ، بەهیوای ئەوەی حزبەکە و سەرۆکایەتییەکەی و هەموو کادیرانی زیاتر پێشکەش بکەن و سەرکەوتووبن”.

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەکو رێبەرێکی شۆڕشی نوێ و حزبێکی نوێگەر و نوێخواز لە مێژووی خەباتی سیاسیی کورددا 49 ساڵ پێش ئێستا و لە 1ی حوزەیرانی 1975 دامەزرا.

بابەتی پێشتر

سبەینێ دەنگ بە هەمواری یاسای بودجە دەدرێت

بابەتی دواتر

هاتوچۆی عێراق وەک قۆناغی یەکەم ئەو ئۆتۆمبێلانەی دیاریکرد کە تابلۆی ژمارەکەیان دەگۆڕدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share