بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و زیاتر لە 281 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، ئەمڕۆ بڕی 281 ملیۆن و 584 هەزار و 592 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 261 ملیۆن و 74 هەزار و 592 دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و 20 ملیۆن و 510 هەزار دۆلاری بە شێوەی نەختینە بووە.
کۆتا خستنەڕووی خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە 30ی ئایاری 2024 بوو کە تێیدا 269 ملیۆن و 299 هەزار و 132 دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.