پرۆسەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران كۆتایی دێت

ئەمڕۆ دوا رۆژی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەرانە و بەرپرسێكی كۆمسیۆن دەڵێت، چاوەڕوانی دیاریكردنی وادەی نوێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانن.

ئامانج عەزیز، بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دوای ئەوەی بۆ دووەمجار لەمساڵدا پرۆسەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران راگەیەنرا، كاتژمێر 3ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پرۆسەكە كۆتایی دێت.

وتیشی، لەم ماوەیەدا لەدایكبووانی ساڵی 2006 و بەرەو خوار مافی نوێكردنەوەی زانیارییەكانیان هەبوو، ئەمڕۆش دواوادەیە.

ئامانج عەزیز رەتیشیكردەوە جارێكی دیكەی وادەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران درێژبكرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، دوای ئەوەی كۆمسیۆن نووسراوێكی ئاراستەی سەرۆكایەتیی هەرێم كرد و تیایدا پێشنیاری 5ی ئەیلولی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن كردووە، چاوەڕوانی سەرۆكایەتیی هەرێمن بۆ ئەوەی رێوشوێنەكانی ئامادەكاریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامبدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی چەمچەماڵ: لیژنەیەک بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە زیان بەرکەوتووەکان پێکهێندرا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، لیژنەیەک بۆ تۆمارکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە پێکهێندرا کە لە لافاوەکەدا زەرەرمەند بوون. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ…
زیاتر ببینە

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی: بەمزووانە ژمارەیەک ناوی دیکە بۆ وەرگرتنی زەوی بڵاودەکەینەوە

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە هەوڵداین بە زووترین کات ڕێکارەکانی داەبشکردنی زەوی تەواوبکەین. لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی…
Total
0
Share