راگەیەندراوێک لە وەزارەتی دارایی هەرێمەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، سێیەمین لیستی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئاڕاستەی بانکی بازرگانیی عێراق کرا.

لە راگەیەندراوەکەدا وەزارەتی دارایی دەڵێت، “رۆژی پێنجشەممە لە چوارچێوەی پرۆسەی بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای پرۆژەی هەژماری من و بە پشتبەستن بە رێککەوتنی نێوان وەزارەتی دارایی لەگەڵ بانکی بازرگانیی عێراق بۆ ناردنی زانیاریی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ سێیەمین هەفتە لەسەریەک، وەزارەتی دارایی و ئابوری دەستیکرد بە ناردنی زانیاریی 2557 فەرمانبەری سەرجەم وەزارەتەکانی هەرێمی کوردستان”.

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، لە چوارچێوەی رێککەوتنی نێوان وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان و بانکی بازرگانیی عێراق وەزارەتمان بەردەوامدەبێت لە ئامادەکردنی لیست و زانیاریی مووچەخۆران.

راشیگەیاندووە، لە ماوەی سێ هەفتەی رابردوودا وەزارەتی دارایی و ئابوری داتاو زانیاری بە سێ لیست بۆ بانکەکە ناردووە.دەشڵێت، “وەک وەزارەتی دارایی و ئابوری چاوەڕوانین بانکی بازرگانیی عێراق بە زووترین کات دەست بە کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی خوازیاربکات و قۆناغ بە قۆناغ کارتی بانکی بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بگەڕێنێتەوە”.

بابەتی پێشتر

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی سەردانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفای كرد

بابەتی دواتر

لە رووداوێكی هاتوچۆدا چوار كەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتی دوو كورسیی لەپارتی بردەوە
سڕینەوەی ئەنجامی پەنجەمۆری دووبارەی دەنگدان 15 كاندیدی سەرخست

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڕیاری دەسەڵاتی دادوەری دووپاتدەكاتەوە بە ‏ڕەتكردنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئەو وێستگانەی دەنگی دووبارەیان تێدا بووە، ‏دوای…
Total
0
Share