رێگایەکی ئاسان یارمەتیت دەدات بۆ ئەوەی لە چەند خولەکێکدا بخەویت

نەبوونی خەوی پێویست و کەمخەوی کاریگەریی لەسەر تەندروستی جەستەیی و دەروونیت دەبێت، بۆ کەمخەوی چەند هۆکارێک هەیە دەکرێت کافاین و سترێس و بیرکردنەوە نەرێنییەکان بەشێک بن لێیان.

چانلی لی، پزیشکیی نەریتی چینییە و لە پێگەی تایبەتی خۆیەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رێگایەکی سەرسوڕهێنەری باسکردووە کە یارمەتیت دەدات خێراتر خەوت لێ بکەوت ئەوەیش بە بەکارهێنانی پەستان لەناو لەپی دەست.

دروستکردنی پەستان لەسەر خاڵی دیاریکراوی جەستەوە کاریگەری دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی ئازار و نەهێشتنی قەلەقی و باشترکردنی سووڕی خوێن.

پسپۆڕەکە دەڵێت، ئەو خاڵەی کە پێویستە فشاری بخرێتە سەر بۆ ئەوەی لە ماوەی چەند خولەکێکدا بخەوێت، ناوچەی نێوان پەنجەی گەورە و پەنجەی دۆشاومژەیە، دەبێت ئە ناوچەیەی نێوانی هەردوو هەردوو پەنجەکە کە کەمێک گۆشتنە فشاری بخرێتە سەر بۆ ماوەی سێ بۆ پێنج خولەک و چاوەکان بە داخراویی بمێننەوە بۆ ئەوەی بیکردنەوەت کۆنتڕۆڵ ببێت و بتوانیت بە ئاسانی بخەویت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: خواردنەوە شیرینەکان ئەگەری خەمۆکی زیاددەکەن

توێژینەوەیەک ئاشکرایدەکات، خواردنەوە شیرینەکان ئەگەری خەمۆکی زیاددەکەن. توێژینەوەیەکی زانکۆی بۆنموس، لە بەریتانیا ئاشکرایدەکات، پەیوەندییەکی راستەوخۆ لە نێوان کۆئەندامی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: نابێت نرخی نەشتەرگەریی لەسەر هەڵگرانی ڤایرۆسی ئایدز زیادبکرێت

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاشکرایکرد، نابێت نرخی نەشتەرگریی لەسەر هەڵگرانی ڤایرۆسی ئایدز و هەڵاوسانی جگەر زیادبکرێت. وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی…
زیاتر ببینە

حکومەتی عێراق بەکارهێنانی دەمامکی لەسەرجەم دامودەزگا حکومییەکاندا کرد بە ناچاری

وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە 2ی شوبات ڕایگەیاند ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە بەکارهێنانی دەمامک لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتدا بکرێت…
Total
0
Share