لە ئەمشەوەوە شەپۆلێكی بەفر و بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە ئەنجامی كاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور پێشبینیدەكرێت ئەمشەو شەپۆلێكی بارانبارین لە چەند ناوچەیەك دەستپێبكاتەوە و لەگەڵ بارینی بەفر لەسەر لوتكەی چیا بەرزەكانی باكوور و باكووری رۆژهەڵاتی هەرێم.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە ئەنجامی كاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور پێشبینیدەكرێت ئەمشەو شەپۆلێكی بارانبارین روو بكاتە كەركوك و زۆربەی ناوچەكانی گەرمیان و هەڵەبجە و سلێمانی كە لە هەندێك ناوچە هەورە بروسكەی لەگەڵ دەبێت دواتر كاریگەرییەكەی لە درەنگانی شەودا درێژدەبێتەوە بۆ سەر پارێزگای هەولێر و ناوچە شاخاوییەكانی و پارێزگای دهۆك و ناوچە شاخاوییەكانی لەگەڵ بارینی بەفر لە سەر لوتكەی چیا بەرزەكانی باكوور و باكووری رۆژهەڵاتی هەرێم و پلەكانی گەرما بۆ رۆژانی دواتر (6-8) پلە دادەبەزێت بە بەراورد بە پلەی گەرمی ئەمڕۆ .

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، پێشبینیدەكرێت ئەم ناوچانەی خوارەوە ڕێژەیەكی بارانی زیاتری لێ ببارێت:

1- پارێزگای كەركوك لە كاتەكانی دوای نیوەشەودا.

2- سەنتەری شاری هەولێر و باشووری رۆژئاوای شارەكە لە كاتەكانی بەرەبەیانیدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم ئاماری دابەشکردنی نەوتی هەرێم و بەغداد ی بڵاوکردەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم، نوێترین ئاماری دابەشکردنی نەوتی حکومەتی هەرێم و بەغداد ی بڵاوکردەوە. وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم…
Total
0
Share