کۆمسیۆن بۆ دەنگدەران لە پارێزگاکانی هەرێم: پەلەبکەن لە سەردانیکردنی بنکەکانی تۆمارکردن

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاگاداری دەندەران دەکاتەوە، بۆ ئەوەی پەلە بکەن لە سەردانیکردنی نزیکترین بنکەی تۆمارکردنی لە شوێنی نیشتەجێبوونیان بۆ تۆمارکردنی داتای بایۆمەتری.

ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە دوای 2ی6ی2024 ناتوانیت داتای بایۆمەتری خۆت تۆمار بکەیت و بۆ دڵنیابوون لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانى – عێراق 2024 پێش ئەو وادەیە خۆیان تۆماربکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی هەینی 31ی5 و رۆژی شەممە 6ی1 دەوامی فەرمییە لە بنکەکانی تۆمارکردنی سەر بە ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان.

بابەتی پێشتر

سعودیە هۆشداری بەو گەشتیارانە دەدات کە بە ڤیزەی حەج لە وڵاتەکە نین

بابەتی دواتر

ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی لە پارکی هەواری شار وەرگەڕا و چوار کەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share