راپۆرتێک: لە مانگی نیساندا هەناردەی نەوتی عێراق رۆژانە 11 هەزار بەرمیل کەمیکردووە

لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا هەناردەی نەوتی عێراق سێ ملیۆن و 725 بەرمیلی رۆژانە کەمیکردووە بەراورد بە مانگی ئازار.

بەپێی راپۆرتێکی کۆمپانیای سۆمۆ، لە مانگی نیساندا هەناردەی نەوت 11 هەزار بەرمیلی رۆژانە کەمیکردووە، بەو پێیەی لە رۆژێکدا سێ ملیۆن و 412 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە کراوە، لە کاتێکدا لە مانگی ئازاردا رۆژانە سێ ملیۆن و 423 بەرمیل هەناردە کراوە.

دابەزینی هەناردەی نەوتی عێراق تەنها تایبەت نەبووە بە مانگی نیسان، بەڵکو لە مانگی ئازاردا بەراورد بە مانگی شوبات 6.5 ملیۆن بەرمیل کەمیکردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە تا ئێستا عێراق بە تەواوی پابەندی بڕیاری رێکخراوی ئۆپیک پڵەس نەبووە بۆ کەمکردنەوەی هەناردەی نەوتی رۆژانەی 130 هەزار بەرمیلی رۆژانەی مانگی ئازار – نیسان، بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو زیادە بەرهەمهێنانەی لە مانگی کانوونی دووەم و شوبات هەیبووە.

 

بابەتی پێشتر

وادەی راگەیاندنی چوونی مباپێ بۆ ریاڵ مەدرید ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی دەرماڵەی حەج بۆ ئەندامانی روونکردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share