وادەی راگەیاندنی چوونی مباپێ بۆ ریاڵ مەدرید ئاشكراكرا

یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی گڵۆپی سەوزی بۆ كیلیان مباپێ-ی ئەستێرەی پێشووی هەڵكردووە تا چوونە نێو ریزەكانی یانەی ریاڵ مەدرید ئاشكرابكات.

یاریكردنی مباپێ لە ریزەكانی پاریس سان جێرمان لە كۆتایی ئەم وەرزە دواییهات، پاش ئەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی پاریس لە 30ی حوزەیرانی داهاتوو كۆتایی دێت.

تۆڕی سكای سپۆرت لە زاری فابریزۆ رۆمانۆ-ی رۆژنامەنووس رایگەیاند، پاریس گڵۆپی سەوزی بۆ مباپێ هەڵكردووە تا چوونی بۆ ریاڵ مەدرید بەشێوەی رەسمی رابگەیەنێت.

ئەوەشی خستەڕوو، راگەیاندنە رەسمییەكە بەر لە دەستپێكردنی كێبڕكێكانی پاڵەوانێتیی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا یۆرۆ 2024 دەبێت.

مباپێ 307 یاری لەگەڵ پاریس سان جێرمان ئەنجامداوە، لەمیانەیدا 256 گۆڵی كردووە و 108 گۆڵیشی دروستكردووە.

یاریزانەكە 15 نازناوی لەگەڵ پاریس بەدەستهێناوە، شەش نازناوی خولی فەرەنسی، چوار پاڵەوانێتی جامی فەرەنسا، دوو پاڵەوانێتی جامی خول و سێ جامی سۆپەر لە ساڵانی 2019، 2020 و 2023.

بابەتی پێشتر

رۆژی بیرەوەری

بابەتی دواتر

راپۆرتێک: لە مانگی نیساندا هەناردەی نەوتی عێراق رۆژانە 11 هەزار بەرمیل کەمیکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مباپی لە پاریس دڵخۆشە

گۆڕانکارییەکانی پاریس دڵی مباپی خۆش کردووە و یاریزانە فەرەنسییەکە ئەگەری مانەوەى بۆ ماوەیەکی درێژتر هەیە. دورخستنەوەى نێیمار و…
Total
0
Share