ناوتۆمارکردن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران دەستیپێکرد

زیاتر لە مانگێکی ماوە بۆ هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئێران و ئەو کەسانەی دەیانەوێت خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندید بکەن، کاتیان هەیە تا ڕۆژی شەممەی داهاتوو فۆڕمی کاندیدی ڕادەستی وەزارەتی ناوخۆ بکەن.

دامەزراوەی (شورای نیگەهبانان)، کە دامەزراوەیەکە بۆ ڕێکخستنی شیاوی و یاساییبوونی کاندیدان، مەرجەکانی داوەتە وەزارەتی ناوخۆ تا کاندیدانی سەرۆک کۆمار پڕیبکەنەوە و دواتر بیگەڕێننەوە بۆ شوراکە.

ئەمساڵ جیاواز لە جارانی پێشوو بۆ هەڵبژاردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار (شورای نیگەهبانان) نوسراوێکی بۆ وەزارەتی ناوخۆ ناردووە، بەبێ گەڕانەوە بۆ دەنگدان لەسەر نوسراوەکە لەلایەن پەرلەمانی وڵاتەوە، ئەمە حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێستای ئێرانی توڕەکردووە و داوای لە وەزارەتی ناوخۆ کردووە بەپێی یاسا مامەڵە بکات.

مەرجەکانی شوراکە بۆ ئەو کەسەی کە دەبێتە سەرۆک کۆمار بەم شێوەیە: ئەو کەسەی خۆی هەڵدەبژێرێت بۆ سەرۆک کۆمار دەبێت تەمەنی لە نێوان 40 بۆ 75 ساڵیدا بێت و پێش ئەوە ئەزموونی بەڕێوەبردنی ئیداریی هەبووبێت، واتە لە کۆتا خاڵدا لانیکەم بەرپرسیارێتی لە شارێکدا هەبووبێت، کە دانیشتوانەکەی ژمارەیان 2 ملیۆن بەوبێت”.

لە مەرجەکانی دیکەی کاندیداندا هاتووە، “ئەو کەسەی خۆی هەڵدەبژێرێت، ئەگەر بەڕێوەبەری حەوزە زانستییەکان بوبێت، یان مامۆستا و بەرپرسی زانکۆکانی ئازادیی ئیسلامی بوبێت، یان پلەیەکی باڵای سەربازیی هەبوبێت، شیاوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار”.

بڕیارە لە ڕۆژی 18ی حوزەیرانی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بۆ پڕکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار لە ئێران بەڕێوەبچێت، ئەمساڵ هەندێک کاندید، کە نزیکن لە سوپای پاسدارانەوە دەیانەوێت خۆیان وەک کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار ڕابگەیەنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەکسیۆس: پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ ناتانیاهۆ ترەمپ بڕیاریدا دووەم کەشتیی فڕۆکەهەڵگر بنێرێت

ماڵپەڕی ئەکسیۆس ئاشکرایکردووە، پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ ناتانیاهۆ ترەمپ بڕیاریدا دووەم کەشتیی فڕۆکەهەڵگر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بنێرێت. ئەکسیۆس بە…
زیاتر ببینە

مەسرور بارزانی: پێزانینم ئاڕاستەی بەڕێزان کاک بافڵ و کاک قوباد و شوێنکەوتووە ڕاستەقینەکانی مام جەلال دەکەم

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان له‌ پەیامێكیدا بەبۆنەی ساڵڕۆژی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال ئاماژە بەوە دەكات،…
زیاتر ببینە

ئیسماعیل بەقائی: پرسی دانوستانەکانی ئەمڕۆ لە جنێڤ تەنیا پـ.ـیتاندنی یـ.ـۆرانیۆمە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، پرسی دانوستانەکانی ئەمڕۆی نێوان ئەمریکا و ئێران لە جنێڤ، تەنیا پیـ.ـتاندنی یـ.ـۆرانیۆم و…
Total
0
Share