بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئەم وێنانەی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، “بەهۆی وەرگەڕانی بارهەڵگرێكی گواستنەوەی سووتەمەنی شەقامی رەشكین بە ئاراستەی شەقامی 120 مەتری داخرا”.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و هاتووە، بارهەڵگرێكی گواستنەوەی سووتەمەنی كە نەوتی رەشی باركردبوو لەسەر بەرزە پردی شەقامی ڕەشكین بە ئاراستەی شەقامی 120خێرا وەرگەڕا و نەوتی ڕەش ڕژایە سەر شەقامەكە و بەهۆیەوە شەقامەكە داخرا.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تیمەكانی بەرگریی شارستانی و شارەوانی لە هەوڵی لابردنی بارهەڵگرەكە و پاككردنەوەی شەقامەكەن كە مەترسی گڕگرتنی هەیە و داوادەكەین شوفێران بەو شەقامەدا هاتووچۆ نەكەن تا ئەوكاتەی شەقامەكە بە تەواوی پاكدەكرێتەوە.