رۆژی شەممە سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵدەبژێردرێت

خشتەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوکرایەوە و بڕیارە سەرۆکی نوێی ئەنجومەنەکە هەڵبژێردرێت.

بەپێی خشتەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە بڵاوکراوەتەوە بڕیارە رۆژی شەممە کە دەکاتە 1ی حوزەیرانی 2024 سەرۆکی نوێی ئەنجومەنەکە هەڵبژێردرێت.

پێشتر بڕیاربوو لە کۆبوونەوەی رۆژی 18ی ئەم مانگە سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژێردرێت بەڵام کۆبوونەوەکە بۆ کاتێکی نادیار هەڵگیرا.

بابەتی پێشتر

بڕی 4 ملیۆن دینار بۆ ئەو خێزانانە تەرخانکرا کە بەم دواییە گەڕابوونەوە شنگال

بابەتی دواتر

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی کەرکوک کۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share