ئاگادارییەکی بەپەلە لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە

وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار، هەموو بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکانی ئاگاداردەکاتەوە، بەپەلە زانیارییان لەبارەی فەرمانبەرانی گرێبەست بۆ رەوانە بکەن  و لەماوەی پێنج رۆژی کارکردندا زانیارییەکانیان بەدەست بگات.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەداوە، بەپێی نووسراێکی وەزارەتی شارەوانی، داوا کراوە بەپەلە زانیاری لەبارەی فەرمانبەرانی گرێبەستیان بۆ بنێرن.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ژمارەی فەرمانبەرانی گرێبەست لە دامودەزگاكانی حكومەت 30 هەزار و 672 فەرمانبەرە، کە بەشی زۆریان لە وەزارەتی شارەوانین و پێشتر عەبدولحەكیم خەسرەو، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەدا، لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا، پرسی بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست باس كراوە و ئەنجوومەن بڕیاریداوە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی پێویست بۆ دەستنیشانکردنی مەرج و رێکار و میکانیزمی گونجاو بۆ بەهەمیشەییکردنی ئەو فەرمانبەرانە بكات، کە بە ڕێکارە یاساییەکان دەتوانن ببنە هەمیشەیی.

بابەتی پێشتر

دوایین زانیاری دەربارەی هەوڵی دامەزراندنی وانەبێژان

بابەتی دواتر

فەنزوێلا کۆتا رووباری بەستووی لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share