دوایین زانیاری دەربارەی هەوڵی دامەزراندنی وانەبێژان

خۆپیشاندانێكی مامۆستایان فۆتۆ: ئەرشیف

فراکسیۆنە كوردییەكانی نێو ئەنجومەنی نوێنەران پشتگیریی خۆیان بۆ مامۆستایانی وانەبێژ دەردەبڕن.

هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ ژمارەیەك سەرۆك فراكسیۆن و پەرلەمانتارانی كورد پێشوازییان لە وەفدێکی نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژی هەرێمی کوردستان کرد.

وتیشی، “لە دیدارەکەدا، باس لە چەسپاندنی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان کرا کە ژمارەیان 37 هەزار مامۆستا دەبێت”.

هەرێم كەمال ئاغا ئەوەشی خستەڕوو، فراکسیۆنە كوردستانییەكان پشتگیری خۆیان بۆ داواکاری مامۆستایانی وانەبێژ دووپاتکردەوە، بەڵێنیشیاندا لە هەمواری بودجەی 2024دا چی لە خشتەکانی موناقەلات یان لە چوارچێوەی بودجەی بەگەڕخستن (تەشغیلی) جێگایان بۆ بكرێتەوە تا بەشێوەیەکی هەمیشەیی دابمەزرێن.

بابەتی پێشتر

پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری کۆتاییدێت

بابەتی دواتر

ئاگادارییەکی بەپەلە لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share