بازرگانیی عێراق بۆ سەمونخانە و نانەواخانەکان: ئاردی سفری خۆماڵی بەکاربهێنن

وەزارەتی بازرگانیی عێراق داوا لە خاوەنی سەمونخانە و نانەواخانەکان دەکات، بۆ بەکارهێنانی بەرهەمی نیشتمانی و بەرهەمی ئاردی سفری خۆماڵی لە جێگەی ئاردی سفری هاوردەکراو.

موحسن محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیایی بازرگانیی لە وەزارەتەکە رایگەیاند، داواکاریمان لە خاوەن سەمونخانە و نانەواخانەکان ئەوەیە پشتگیری بەرهەمی خۆماڵی بکەن و پێشیان دەڵێین بەرهەمەکە لە ئاستێکی زۆر باشدایە و زۆر لە ئاردی سفری هاوردەکراو باشترە.

ئاماژە بەوەکراوە، بەرهەمەکە لە دانەوێڵەی ناوخۆیی دروستکراوە، بەپێی ستانداردی عێراقی و پشکنینی جۆرێتی، دوورە لە ماددە کیمیاییەکان و زیادکراوەکان کە هەندێک جۆری ئاردی هاوردەکراو لەخۆدەگرن، ئەمە جگە لەوەی بە نرخی کەمتر دەخرێتە بازاڕەوە بەراورد بە ئاردی سفری هاوردەکراو.

بابەتی پێشتر

بە وزەی سەوز كاردەكات.. تۆیۆتا بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكانی لە ئاییندەدا ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

رووداوێكی دیكەی ئاگركەوتنەوە لە هەولێر  روویدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سائیرون سێ پەرلەمانتاری خۆی دوورخستەوە

هاوپەیمانیی سائیرونی سەربە ڕەوتی سەدر ئاشکرایکرد سێ پەرلەمانتاری هاوپەیمانییەکەیان دوورخستووەتەوە و هۆکارەکەشی بۆ پابەندنەبوون بە بنەما ناوخۆییەکان گێڕاوەتەوە.…
Total
0
Share