فازل نەبی: گەر تەوتین نەکرێت کێشە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دروستدەبێت

بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی رایگەیاند، گەر لەم مانگەدا مووچەی فەرمانبەران تەوتین نەکرێت کێشە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دروستدەبێت.

فازل نەبی بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، لەدوای ئەوەی 365 ناوی فەرمانبەری هەرێم لە وەزارەتە جیاوازەکان بۆ بانکی TBI نێردران بانکەکە هەژماری بۆ هەندێکیان کردەوە، بەڵام دواتر لەو کارەی کردی پەشیمان بووەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم جارە کە بەرپرسانی بانکەکە بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەی سودانیدا کرد جەختیانکردەوە بەشداریی لە تەوتیندا دەکەن.

ئاشکراشیکرد، بەپێی تەوتین هەر وەزارەتێک ناوی سەرجەم فەرمانبەرانی بەیەکەوە بۆ بانکەکە دەنێرێت و گرێبەستی لەگەڵ دەکەن، نەک بە شێوەی گروپ گروپ لە وەزارەتی جیاواز، ئەمەش وەک ئاسانکارییەکە بۆ وەزارەتی دارایی لە ناردنی پارەی مووچەدا.

جەختی لەوەشکردەوە، بەپێی دوایین بڕیاری کۆبوونەوەی سودانی گەر تەوتین نەکرێت کێشە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دروستدەبێت.

بابەتی پێشتر

سۆران عومەر: نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی هەڵەی تێدایە و داهاتەکەش ئەوەندە نییە کە باسیدەکات

بابەتی دواتر

بەهۆی دابینکردنی شوێن بۆ دەرۆزەکارەکان هۆتێلێک لە سلێمانی داخرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share