گوهدار زێباری کە یەکێک بوو لە سزادراوانی بادینان ئازادکرا

بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیای ئێستا گوهدار زێبارى، یەكێك لە سزادراوانی بادینان کەمێک لەمەوبەر ئازادکرا.

رۆژی 16ی شوباتی ساڵی 2021 دادگای تاوانه‌كانی دوی هه‌ولێر بڕیاریدا به‌شه‌ش ساڵ زیندانیكردن بۆ پێنج چالاکوان و رۆژنامەنوسی سنوری بادینان بەتۆمەتی (کۆکردنەوەی زانیاری قەدەغەکراو، کارکردن بۆ گروپی چەکداری و پێدانی زانیاری بە لایەنی دەرەکی، بەمەبەستی تێکدانی ئاسایشی کوردستان).

بابەتی سزادراوانی بادینان کاردانەوەی زۆری لەناو خەڵکدا لێکەوتەوە و بەشێک لە خەڵکی پێیان وابوو، سزای سزادراوانی بادینان سیاسی بووە نەوەک یاسایی.

دواتریش لە رۆژی 23ی شوباتی ساڵی 2023 بە مەرسومی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی كوردستان ماوه‌ی سزای هەریەکه‌ لە شڤان سەعید، ئەیاز كەرەم، هاریوان عیسا و گوهدار زێباری، بەڕێژەی 60% کەمکرایەوە و سزاکەی شێروان شێروانی بە رێژەی 50% کەمکرایەوە.

بە گوێرەی کەمکردنەوەی سزاکەی، گوهدار زێباری دەبوایە، رۆژی 16ی ئازاری 2023 ئازادبكرێت، بەڵام دواتر دادگای كەتنی هەولێر سزای حەوت مانگ زیندانی دیکەی بەسەردا سەپاند بە تۆمەتی گۆڕینی لۆگۆی ئۆتۆمبێلەکەی.

 

 

 

بابەتی پێشتر

دەزگای لوتکە زانیاری نوێ لەبارەی ناردنی ئەو کۆچبەرانەی لە بەریتانیان بۆ رواندا ئاشکرادەکات

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ ده‌يڤد كاميرۆن کۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share