فەلەکناسێکی سعودی: ئەمڕۆ دیاردەیەکی دەگمەن روودەدات کە پەیوەستە بە کەعبەی موسوڵمانانەوە

فەلەکناسێکی سعودی بەناوی خالید زیعاق دەڵێت، “ئەمڕۆ دیادەیەکی فەلەکی دەگمەن روودەدات لە جیهاندا و وادەکات، هەر کەسێک لە هەر شوێنێکی جیهانەوە بووەستێت رووی لە قیبلە بێت کە کەعبەی موسوڵمانانە”.

زیعاق لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ سێشەممە، خۆر رووەو قیبلە دەبێت لەسەر ئاستی جیهان بە دیاریکراوی لە کاتژمێر 12:18 خولەکی نیوەڕۆ کە کاتی بانگی نیوەڕۆیە لە مەککە.

ئەوەش دەخاتەڕوو، هەرکەسێک لەم ساتەدا روو لە خۆر بێت، لە هەر شوێنێکی جیهان رووبەڕووی قیبلە دەوەستێت، جا بەیانی بێت، نیوەڕۆ بێت یان پاشنیوەڕۆ لەلای ئەو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبەر هۆکارێکی مەترسیدار.. مێرسیدس ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل لە بازاڕەکانی جیهان دەکشێنێتەوە

دەستەی گواستنەوە و گەیاندن لە ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە، کۆمپانیای “مێرسیدس-بێنز” نزیکەی یەک ملیۆن ئۆتۆمبێل لە بازاڕە جیاجیاکانی جیهاندا دەکشێنێتەوە،…
Total
0
Share