بە شوکلاتەی گەرم کێشی لەشت دابەزێنە

شارەزایەکی بواری خۆراک ئاشکرایدەکات، خواردنەوەی شوکلاتەی گەرم دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێشی لەش و رێگریدەکات لە هەستکردن بە برسیەتی.

ستیڤ بێنیت کە شارەزای بواری خۆراکە و نووسەری کتێبی Fiber First ە دەڵێت، ئەگەر بڕێکی زۆر لە ریشاڵەکان بکەیتە سیستمی خۆراکیتەوە وات لێدەکات کەمتر بخۆیت و کەمتر هەست بە برسیەتی بکەیت، بەهۆی ئەوەی بە هێواشی هەرس دەبێت و پێکهاتەی کاکاوی تێدایە کە دەوڵەمەندە بە ریشاڵەکان.

دەکرێت رۆژانە 200 ملیگرام لە شیری گەرم و دوو کەوچکی گەورە کاکاوی ئاسایی و دوو کەوچکی بچوک شەکری ستیڤیا تێکەڵ بکەیت و پێش خواردن بیخۆیتەوە.

ئەم گیراوەیە وا دەکات کەمتر هەست بە برسێتی بکەیت و بڕێکی کەم خواردن بخۆیت.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی گواستنەوە: شەمەندەفەرەكانی رێگای گەشەپێدان لە عێراقەوە دەگەنە ئەوروپا

بابەتی دواتر

لەسەر کاتژمێرەکەی دەستی سەرۆکی پیرۆ دراوەتە دادگا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share