شۆفێران ئاگاداردەكرێنەوە.. سبەی رێگایەك بەربەستدەكرێت

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، سبەی یوتێرنی بەردەم نەخۆشخانەی هەرێم لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود و بەشێك لە شەقامی ناوبراو لە هەمان شوێندا بە مەبەستی تێكەڵەڕێژكردن و قیرتاوكردنی شەقامەكە بەربەستدەكرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سبەی سێشەممە یوتێرنی بەردەم نەخۆشخانەی هەرێم لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود و بەشێك لە شەقامی ناوبراو لە هەمان شوێندا بەربەستدەكرێت بە مەبەستی تێكەڵەڕێژكردن و قیرتاوكردنی شەقامەكە لە چوارچێوەی كارەكانی پڕۆژەی یەكتربڕی ئارامدا.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هاوڵاتییان و شۆفێران دەتوانن رێگای جێگرەوە بەكاربهێنن.

بابەتی پێشتر

دارایی زانیاریی نوێ لەبارەی مووچەی هێزە ئەمنییەكانەوە ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

شێركۆ جەودەت: ئەگەر بە بانكیكردنی مووچە بەم شێوەیەی ئێستا بێت بە 40 ساڵی دیكە تەواودەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share