خوێندنی باڵا: ناوی سێ یەکەمەکان بەمەبەستی دامەزراندن ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکەین

وەزارەتی خوێندنی باڵا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایدەگەیەنێت، بەمەبەستی دامەزراندن، سبەی لیستی ناوی سێ یەکەمەکان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکەین.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، وەزارەتەکەیان کۆبونەوەیەکى تایبەتی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی وەزارەت ئەنجامدا بۆ هەنگاوە کۆتاییەکانی ئامادەکاری و هەماهەنگی بۆ دامەزراندنى سێ یەکەمەکانى سەر بەشەكان لە دەرچووانی ساڵانی خوێندنى (2017 – 2018) تاکو (2022 – 2023)، کە وابڕیارە سبەی لیستی کۆتایی ناوەکانیان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران بکرێت.

بەپێی راگەیەندراوەکە، لەو کۆبونەوەیەدا کە ئەمڕۆ دووشەممە بە سەرپەرشتیی د. ئارام محەمەد، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و ئامادەبونی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە دیوانی وەزارەت بەڕێوەچوو، وەزیری خوێندنی باڵا رایگەیاند، دامەزراندنى سێ یەکەمەکان بە ئەرکى لە پێشینەى خۆمان دەزانین و لە ماوەى رابردوودا هەموو هەوڵێکمان لەو بوارەدا خستووتەگەر، چونکە ئەوە مافێکى یاسایی و ئاسایی خۆیانە.

دەشڵێت، لەم قۆناغەشدا پێویستە هەموان پێکەوە هەماهەنگ و هاوکارى یەکتر بین، بۆ ئەوەى مافى هیچ یەکێک لە سێ یەکەمەکان نەفەوتێ، بۆیە دەبێ لە تۆمارکردنى ناوى چواریان و بەشەکانیان و تەواوى زانیارییەکان ورد بین و نابێت هیچ جۆرە کەمتەرخەمییەک لەم روەوە هەستى پێبکرێت.

وەزیری خوێندنی باڵا ئەوەش دەڵێت، ساڵانى رابردوو بەهەوڵەکانى وەزارەتی خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى توانرا سێ یەکەمەکانى ساڵانى (2015-2016) و (2016-2017) دابمەزرێنین.

 

May be an image of 3 people and suit

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا لەبارەی پچڕانی کارەبای گەڕەکێکی هەولێر روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان، لەبارەی پچڕانی کارەبای گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر، روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە. لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستاندا…
Total
0
Share