دابەشکردنی بەنزین بەسەر شۆفێرانی کەرکوک راگیرا

ماوەی زیاتر لە کاتژمێرێکە دابەشکردنی بەنزین لە بەنزینخانە حکومییەکانی کەرکوک راگیراوە و تا ئێستا چارەسەرنەکراوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، زیاتر لە کاتژمێرێکە ئەو ئامێرەی بارکۆدی دابەشکردنی بەنزین لە بەنزینخانە حکومییەکانی کەرکوک دەخوێنێتەوە لەکارکەوتووە بەو هۆیەوە دابەشکردنی بەنزین راگیراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا تیمەکانی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی کەرکوک لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەدان.

ئاشکراشیکرد، لە ئێستادا لە بەنزینخانە حکومییەکانی کەرکوک قەرەباڵغییەکی زۆر دروستبووە، هەر کاتێک ئامێرەکان چاکبکرێنەوە دابەشکردنی بەنزین دەستپێدەکاتەوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی: بەشێک لە داهاتی ناوخۆی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق

بابەتی دواتر

وەفدێکی هەرێم سەردانی بەغداد دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share