لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی بە ئامادەبوونی وەزیرانی دارایی و پلاندانانی عێراق دەستپێكرد.
كۆبوونەوەی لیژنەكە بە سەرۆكایەتیی عەتوان عەتوانی سەرۆكی لیژنە و بە ئامادەبوونی تەیف سامی، وەزیری دارایی و محەمەد تەمیم، وەزیری پلاندانانی عێراق بەڕێوەدەچێت.
بەپێی راگەیەندراوی لیژنەكە، تایبەتە بە تاوتوێكردنی خشتەكانی بودجەی ئەمساڵی عێراق.
بڕیاربوو كۆبوونەوەكە دوێنێ بەڕێوەبچێت، بەڵام بۆ ئەمڕۆ دواخرا.