ریشی سوناک بەڵێندەدات بڕیاری خزمەتی سەربازیی ناچاری جێبەجێبکات

ریشی سوناك سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بەڵێنیدا خزمەتگوزاریی نیشتمانیی سەربازیی ناچاری بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە بەڵام مشتومڕی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

لە هەڵمەتێکی بانگەشەی هەڵبژاردندا ریشی سوناک، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا جەختیلەوەکردەوە، ”سەرجەم ئەو کەسانەی تەمەنیان 18 ساڵە، دەبێت ساڵێک خزمەتی سەربازیی ئیجباری یان مەدەنیی مەدەنی ئەنجام بدەن، ئەگەر پارتەکەیان لە هەڵبژاردنەکەی مانگی تەموزدا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت”.

ئەم بەڵێنەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا مشتومڕی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و ریچارد دانات، سەرۆک ئەرکانی پێشووی گشتی ئەو وڵاتە لەو بارەیەوە دەڵێت، ”تێچووی ئەم کارە لەڕووی راهێنەر و ژێرخانی ئابوورییەوە زۆر دەبێت، ناکرێت ئەم ئەرکە وەک کارێکی زیادە بەسەر هێزە چەکدارەکاندا بسەپێندرێت”.

ئادەم ئالان، سەرۆک ئەرکانی پێشووی هێزی دەریایی بەریتانی لەبارەی بڕیارەکەوە ئەوەی خستەڕوو، ”من دڵخۆشم ئەگەر گەنجی زیاتر بتوانن بەرگری لە وڵات بکەن و بەشداری سوپا بکەن بەڵام لە بنەرەتدا بیرۆکەیەکی خراپە، چونکە پێویستە پارەی زیاتر خەرج بکەین بۆ ئەو مەبەستە”.

جەیمس کلیڤەرلی، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا لەبارەی وردەکاریی بڕیارەکەوە وتی،”هیچ کەسێک بەهۆی دوورکەوتنەوە لە خزمەتگوزاریی نیشتمانیی سەربازیی ناچاری زیندانی یاخود دەستگیرناکرێت”.

بابەتی پێشتر

پسپۆڕان دوو کاریگەرترین راهێنانیان بۆ دابەزاندنی بەرزەپەستانی خوێن ئاشکراکرد

بابەتی دواتر

یەکەم کاروانی حاجییانی کوردستان بەرەو سعودیە بەڕێدەکەوێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چارلی چاپڵن لە پاكستان

گەنجێكی پاكستانی، لەڕێگەی لاساییكردنەوەی چارلی چاپڵنەوە، دەیەوێت خەڵكی ناوچەكەی دڵخۆشبكات و بژێویی ژیانی دەستەبەر بكات. عوسمان خان، تەمەنی…
Total
0
Share