فازڵ نەبی: لەم هەفتەیەدا بەغداد مووچەی هێزە ئەمنییەكان دەنێرێت

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا مووچەی هێزە ئەمنییەكان لەلایەن حكومەتی عێراقەوە رەوانەبكرێت و دەشڵێت، ” پێشتر بەڵێندرابوو دوای وردبینكردن لە لیستەكان مووچەی هێزە ئەمنییەكان بنێردرێت”.

د. فازڵ نەبی، بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عێراق تا رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە پەیوەندی بەردەوامبووم و بەڵێندراوە دوای وردبینیكردن لە لیستەكان مووچەی هێزە ئەمنییەكان رەوانەبكرێت.

راشیگەیاند، رۆژی سێشەممەی رابردوو وەزیری دارایی عێراق سەردانی میسری كرد و ئەوەش وایكرد ناردنی مووچەكانیان دوابكەوێت و كێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەكان چارەسەربووە و چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا حكومەتی عێراق مووچەی هێزە ئەمنییەكان بنێرێت.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار زیاتر دابەزی

بابەتی دواتر

فڕۆکەیەکی قەتەری تووشی رووداو بوو 12 کەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژێک پشوو راگەیەندرا

لە کۆتایی مانگی ئەیلولدا لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگاکانی حکومەتدا رۆژێک پشووی فەرمی دەبێت. بەپێی خشتەی پشووە فەرمییەکانی…
Total
0
Share