لیستی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەی بەغداد دەكرێت

تائێستا لیستی ناو و زانیارییەكانی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ ئەم مانگە رەوانەی بەغداد نەكراوە، سەرچاوەیەكی حكومیش دەڵێت، لە ئامادەكردنی كۆتاییدایە و بەمنزیكانە رەوانەی دەكەن.

سەرچاوەیەكی حكومیی ئاگادار بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لیستی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە نەبەستراوەكان تایبەت بە مانگی ئایار (5) گەیشتووەتە وەزارەتی دارایی هەرێم، بەڵام هێشتا رەوانەی بەغداد نەكراوە و، وەزارەتەكە لە ئامادەكارییەكانی كۆتایی لیستەكەدایە.

وتیشی، “لەگەڵ تەواوبوونی ئامادەكارییەكان، لیستەكە هاوشێوەی مانگەكانی رابردوو رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەكرێت، بەمەبەستی وردبینی و خەرجكردنی”.

پێشتر راگەیەنرا وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ ئەم مانگە دوو لیست رەوانەی بەغداد دەكات، كە یەكێكیان بە بەرزكردنەوەی مووچەوەیە و ئەوی دیكەش هاوشێوەی مانگەكانی رابردووە.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەگوێرەی رێککەوتنەکانی نێوان حکومەتی عێراق و بانکی بازرگانیی عێراق، دەبوایە بانکی بازرگانیی عێراق دەستی بە بانکیکردنی مووچە بکردایە، بەڵام لەماوەی رابردوودا حکومەتی هەرێم تەنها 800 ناوێکی رادەستی بانکی بازرگانیی عێراقی کردووە و ئەوەش مانای وایە، نایانەوێت بانکەکە تەوتینی تەواوی مووچە بکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی هەرێم لە پای داهاتی نانەوتی داواکاری بودجەی بەکاربردن و بودجەی وەبەرهێنانی کردووە و 50%ی داهاتی باج و گومرگ دەداتە بەغداد و ئەوەش کێشەکەیە.

نەناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان، بەهۆی ئەوەیە لیستی ناوی مووچەی هێزە ئەمنییەکان نەنێردراوە بۆ بەغداد و لە دوو مانگی رابردوو بەو جۆرە کە هاتووە، ئەوە بووە حکومەتی عێراق چاوپۆشی لێکردووە بەڵام ئێستا جەختی لێدەکاتەوە و دەبێت رێککەوتنی تەواو لەبارەی مووچەوە بکرێت لەنێوان هەردوولادا، سۆران عومەر وای وت.

وتیشی، “حکومەتی عێراق پێیوایە حکومەتی هەرێم روون و راشکاو نییە و ئاستەنگ دروست دەکات و نایەوێت بچێتە ژێر چەتری بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵیی عێراق”.

بابەتی پێشتر

بانکی ناوەندیی عێراق لەبارەی دەنگۆی چاپکردنی دراوی 100 هەزار دینارییەوە روونکردنەوەیدا

بابەتی دواتر

نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکان دیاریکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی گاز و بەنزین دابەزین

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە نرخی هەریەکە لە بەنزین و گاز دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن. بەهمەن عەبدوڵا وتەبێژی…
Total
0
Share