تەندروستیی کۆیە: تەندروستی ئەو خوێندکارانەی بەهۆی تەنگەنەفەسییەوە گەیەندرانە نەخۆشخانە جێگیرە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کۆیە رایگەیاند، چارەسەری پێویست بۆ ئەو خوێندکارانە کراوە کە بەهۆی ئاگرەکەی بەشە ناوخۆیی زانکۆی کۆیە تەنگەنەفەس بووبوون و تەندروستییان جێگیرە.

هاوکار عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کۆیە لە لێدوانێکیدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ”درەنگای شەوی رابردوو شەش خوێندکار و کارمەندێکی بەشەناوخۆیی زانکۆی کۆیە بەهۆی تەنگەنەفەسییەوە گەیەندرانە نەخۆشخانەی فێرکاریی شەهید دکتۆر خالید”.

ئەوەی خستووەتەڕوو، ”بەهۆی ئەوەی ئاگر لە جلشۆری بلۆکی دووی بەشەناوخۆییەکەیان کەوتبووەوە و هەوڵی کۆنترۆڵکردنیان دابوو، تەنگەنەفەس بووبوون و تەندروستیان تێکچووبوو، بەڵام دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست ئێستا تەندروستییان جێگیرە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە”.

بابەتی پێشتر

کۆمسیۆن ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەواوکردووە

بابەتی دواتر

نوێترین زانیاری لەسەر مووچەی مانگی چواری پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share