بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ و سبەینێ لەچەند ناوچەیەکی هەرێم خۆڵبارین دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت لە دواینیوەرۆ ئەگەری تاوەباران و هەورە بروسکە هەیە لە ناوچە شاخاوییە بەرز و سنوورییەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی هەرێم خێرایی با چالاک دەبێت و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵ.
لەبارەی پلەی گەرمی ئەمڕۆوە بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، پلەی گەرمی بە (3-1) پلەی سیلیزی بە بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ ، نزم دەبێتەوە.
پەیوەست بە کەشوهەوای سبەینێ لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، سبەی یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ئەگەری دروستبوونی تۆزێکی سووک هەیە، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوی ئەمرۆ نزیکدەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 33
سلێمانی : 30
دهۆک : 31
کەرکوک : 35
هەڵەبجە : 33
زاخۆ : 31
سۆران : 28
حاجی ئۆمەران : 20
گەرمیان : 36