لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، لە ناو شاری کەلار نزیک کەمپی زانکوی گەرمیان بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لێخوڕی ماتۆڕسکیلێک گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، رووداوەکە لە جۆری پێکدادان بووە و لە نیوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیلێکی دوو تایە روویداوە و لە ئەنجامی رووداوەکە لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو.

باس لەوەشکراوە، بریندارەکە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کرا و لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.

بابەتی پێشتر

وانەبێژان داوادەکەن ناویان بخرێتە لیستی مووچەوە

بابەتی دواتر

خووساندنی برنج بۆ ماوەی چوار کاتژمێر دەبێتە هۆی دابەزاندنی ئاستی شەکری خوێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share