شارەوانیی سۆران: رێکاری توندی یاسایی بەرامبەر خاوەنی ئاژەڵە بێلانەکان دەگیرێتەبەر

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سۆران بڵاویکردووەتەوە، هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئاژەڵی ماڵیی سەر شەقامەکان دەستپێدەکات و دەست بەسەر ئەو ئاژەڵانەدا دەگیرێت، کە لەناو کۆڵان، گەڕەک و سەر شەقامەکان بەرەڵا دەکرێن.

لە راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سۆراندا هاتووە، “ئەو ئاژەڵانە دەبنە هۆی لەناوبردنی دار و سەوزایی سەر شەقام و شۆستەکان و، هاوکات نیشاندانی سیمایەکی ناشارستانی. بۆ ئەم مەبەستەش بڕیاردراوە، لە سبەی دووشەممەوە رێکاری توندی یاسایی بەرامبەر خاوەن ئاژەڵەکان بگیرێتەبەر و، دەست بەسەر ئاژەڵەکانیان دەگیرێت، سزادەدرێن و چاوپۆشی لە کەس ناکرێت”.

جەختی لەوەشکردەوە، “هەر کەس و لایەنێک داوای هاوکاری بۆ ئەم بابەتە بکات، پێویستە خۆی ئامادەبێت پێبژاردن لە جیاتیی خاوەن ئاژەڵەکە بدات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دانا محەمەد: گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی ئاساییبوونەوە

لێپرسراوی راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، رایگەیاند، سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانە لەکاتی خۆیاندا ئەنجامدەدرێن دانا محەمەد، لێپرسراوی راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی…
Total
0
Share