بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، سبەینێ لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی خۆرهەڵاتی هەرێم ئەگەری نمەباران هەیە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەمە ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ کەمێک بەرزدەبێتەوە.
باس لەوەش دەکات، سبەی سێشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت بەگشتی لەگەڵ ئەگەری نمەباران لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی خۆرهەڵاتی هەرێم، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ نزیکدەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر :15 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 13 پلەى سیلیزى
دهۆک : 15 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 13 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 13 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 4 پلەى سیلیزى
سۆران : 12 پلەى سیلیزى