ئاگرەكەی هەولێر كۆنترۆڵكرا و بەهۆی رووداوەكەشەوە سێ كەس برینداربوون

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایدەگەیەنێت، ئاگرەكەی كارگەی غاز لەسەر رێگای هەولێر – كەركوك كۆنترۆڵكراوە بەهۆی ئاگرەكەوە سێ كەس بە سووكی برینداربوون.

شاخەوان سەعید وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئاگرەكەی نێو كارگەی غاز لەسەر رێگای هەولێر – كەركوك لە ماوەی یەك كاتژمێردا كۆنترۆڵكرا و زیاتر لە 15 تیمی بەرگریی شارستانی لە ئەركدا بوون.

وتیشی، ” بەهۆی رووداوەكەوە پاسەوانی كارگەكە و براكەی و شۆفێری بارهەڵگرێك بە سووكی برینداربوون”.

بابەتی پێشتر

هۆكارەكانی دواكەوتنی ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان ئاشكرابوو

بابەتی دواتر

لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سعودیە گەورەترین بەرەوپێشچوونی لە کەرتی گەشتیاریدا تۆمارکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: ئەو خۆڵبارینەی ئێستا هەیە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر تەندروستی هەیە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی کاریگەرییەکانی خۆڵبارینی لەسەر تەندروستی بڵاوکردەوە و ئاشکراشیکردووە، خۆڵبارین یەکێکە لە کێشە کاریگەرەکان لەسەر تەندروستیی…
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە کارتی بایۆمەترییان وەرنەگرتووەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئۆفیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئاگاداری ھەموو ئەو دەنگدەرانە دەکەنەوە کە لە ماوەی نێوان (2022⁄3⁄22)…
Total
0
Share