قوباد تاڵەبانی: سەبارەت بە مووچە لەگەڵ بەغداد رێككەوتووین

جێگری سەرۆك وەزیران رایدەگەیەنێت، رێککەوتوون داتا و زانیاریی هێزە ئەمنییەکان بۆ وەزارەتی دارایی عێراق رەوانە بكەن، بۆ ئەوەی مووچەکانیان بنێرن.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران ئەمڕۆ لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، ئەگەر بەراورد بكەیت بە رابردوو، ئێستا جیاوازییەكی زۆر هەیە لە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغداد، بەرەو باشتر. هەماهەنگی و رێككەوتنی زیاتر هەیە لەنێوان هەردوولا، كە چاوەڕوانین ببێتە بە خێر و خۆشی بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان.

دەربارەی مووچەی هێزە ئەمنییەكانیش وتی، “رێككەوتووین لەگەڵیان (لەگەڵ بەغداد) بە ئالیەتێك داتا و زانیارییەكانیان بۆ بنێرین، كە ئەوان و ئێمەش پێمان باشە”.

قوباد تاڵەبانی سەبارەت بە داهاتی نانەوتیش روونیكردەوە، گەیشتووینەتە رێككەوتن كە داهاتی نانەوتی رادەستبكرێت و حكومەتی هەرێم لاریی نییە لە ناردنی داهاتی نانەوتی بۆ بەغداد، تەنها ماوەتەوە لەسەر چۆنیەتیەكەی و شێوازی رادەستكردنەكە و، كۆبوونەوە و سەردانەكانیش لەو چوارچێوەیەدایە.

لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانیشدا دەربارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، جێگری سەرۆك وەزیران جەختیكردەوە، “ئەمساڵ هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت”.

بابەتی پێشتر

لێچوونی غازی کلۆر لە پرۆژەی ئاوی خاس چارەسەرکرا

بابەتی دواتر

لیژنەی لێكۆڵینەوە لە ئاگركەوتنەوەكەی بازاڕی قەیسەریی كەركوك پێكهێنرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك بۆ دەسەڵاتی خۆجێیی دهۆك: واز لە دەستگیركردنی مامۆستایان و چالاكوانان بهێنن

پەرلەمانتارێكی یەكێتی لەبارەی دەستگیركردنی مامۆستایان و چالاكوانان لە پارێزگای دهۆك یاداشتێكی ئاڕاستەی دەسەڵاتداران كردووە و ڕایدەگەیەنێت، “واز لە…
Total
0
Share