نرخی شەربەتی پرتەقاڵ لە جیهاندا بۆ ئاستێکی پێوانەیی بەرزبووەوە

بەپێی داتاکانی ماڵپەڕی ICE Futures نرخی شەربەتی پرتەقاڵ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی پێوانەیی کە 4.56 دۆلارە بۆ هەر پاوندێک.

لەڕووی بازرگانییەوە گرێبەستی شەربەتی پرتەقاڵ بە رێژەی 2.26% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 4.56 دۆلار بۆ نزیکەی هەر 450 گرامێک، لەکاتێکدا چەند رۆژێک لەمەوبەر بە 4.46 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا.

شارەزایان هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی پرتەقاڵیان بۆ خراپی بەرهەمی پرتەقاڵ لە بەڕازیل گەڕاندەوە کە بەرهەمهێنەری سەرەکی پرتەقاڵە لە جیهاندا، ئەوەش لەکاتێکدایە کە جووتیارانی ئەو وڵاتە بەدەست بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و کەمبوونەوەی بارانبارین و نەخۆشییەکی دەگمەنی بەرهەمەکانیانەوە دەناڵێنن و ناچارن زووتر بەرهەمەکانیان لێبکەنەوە.

ئەو هۆکارانە تێچووی شەربەتی پرتەقاڵیان بەرزکردووەتەوە بۆ سەرووی شەش هەزار و 500 دۆلاری ئەمریکی بۆ هەر تۆنێک لەکاتێکدا بەراورد بە ساڵی پار دووهێندە زیادیکردووە و بە سێ هەزار دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا.

کۆمپانیای The Homegrown Juice گەورەترین بەرهەمهێنەری شەربەتی پرتەقاڵە لە نیوزلەندا و هۆشداری دەدات لەوەی کە نرخی شەربەتی پرتەقاڵ لە چەند مانگی داهاتوودا زیاتر بەرزتردەبێتەوە.

بەپێی گۆڤاری گرۆسەر، نرخی شەربەتی پرتەقاڵ بەڕێژەی 34% لە بەریتانیا بەرزبووەتەوە، ئێستا نرخی یەک لیتر شەربەتی پرتەقاڵ بە تێکڕا 1.41 پاوەندە کە دەکاتە نزیکەی 2.93 دۆلار و بەراورد بە ساڵی رابردوو 36 پاوەند لە نیوزلەندا زیادیکردووە.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردە خشتەی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی بڵاوكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوردەكارانی ئۆتۆمبێل و بازرگانانی دیكە دەگرێتەوە
بەغداد بڕیارێكی نوێی بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار دەركرد

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا هاوردەكارانی (زێڕ، ئۆتۆمبێل، مۆبایل و جگەرە) سوودمەندبن لە خزمەتگوزاریی پەنجەرەی حەواڵەی دارایی دەرەكی. بڕیارەكە…
Total
0
Share