مەترسییەکە جارێکی دیکە دەرکەوتەوە.. هۆشداریی نێودەوڵەتی لەبارەی جەنگی ئەتۆمییەوە

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی لە مەترسییەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەتۆمی کردووە و دەڵێت، “هەر هێرشێک بۆ سەر وێستگە ئەتۆمییەکان “کارێکی خۆکوژییە”، وەک داواکاری بۆ ڕاگرتنی کردە سەربازییەکان لە دەوروبەری وێستگەی زابۆریجیای ئۆکرانیا.

گۆتێرێش دەڵێت، “مەترسیی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەتۆمی دوای چەندین دەیە سەریهەڵداوەتەوە”، داواش لە وڵاتانی ئەتۆمی دەکات دەستنەبەن بۆ بەکارهێنانی ئەو چەکە.

گۆتێرێش ئەو لێدوانانەی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە تۆکیۆ دا لە میانی بەشداریکردنی لە یادی 77 ساڵەی کارەساتی هێرۆشیما.

گۆتێرێش داوای لە ئاژانسی وزەی ئەتۆمیش کرد کۆنترۆڵی وێستگەی زیبۆریجیا بکات لە ئۆکرانیا، کە لە ڕۆژی هەینی لەلایەن هەریەکە لە ئۆکرانیا و ڕوسیا بۆردوومانی ناوچەکەیان کرد.

ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان مەترسییەکانی چەکی ئەتۆمی لەسەر مرۆڤایەتی ئاشکراکرد.

بابەتی پێشتر

بەهۆکارێکی نادیار.. درێژیی ڕۆژ زیادیکردووە و کاریگەرییەکانی مەترسیدارن

بابەتی دواتر

بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە نەجەف حەوت کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مۆسكۆ هەڕەشە لە ئەوروپا دەكات

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا هەڕەشە لە ئەوروپا دەكات، لەبارەی ئەو سزایانەی لەلایەن هەندێك وڵاتەوە بەهۆی كەیسی ناڤالنی ڕوبەڕووی بەرپرسانی…
Total
0
Share