نێچیرڤان بارزانی بۆ بەشداریكردن لە پرسەی رەئیسی دەچێتە ئێران

بڕیارە سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی تاران بكەن بۆ بەشداریكردن لە رێوڕەسمی بەخاكسپاردنی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران.

دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ بەشداریكردن لە پرسەی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆكی ئێران و یاوەرانی دەچێتە تاران.

هاوكات، بڕیارە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی ئێران بكات بە مەبەستی بەشداریكردن لە رێوڕەسمی بەخاكسپاردنی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆمار و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و هاوەڵەكانیان.

بابەتی پێشتر

كۆرسی راهێنان لە هۆڵەندا راگەیەنرا<br> فەرمانبەر و مامۆستایانی هەرێم دەتوانن بەشداربن

بابەتی دواتر

سەعید كاكەیی: پارتی زەرەرمەندی یەكەمە لە دابەشكردنی 5 كورسیی پێكهاتەكان بەسەر پارێزگاكاندا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share