سۆران.. بەهۆی بەفرەوە رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و شەش کەس بوونە قوربانی

ئەمڕۆ لە سەیرانگەی پرژێ لە قەزای سۆران ئۆتۆمبێلێک بەهۆی بەفرەوە هەڵدێرا و لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا و سیانی دیکەش برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە رووداوێکی هاتووچۆ لەجۆری هەڵدێران و لەکۆنتڕۆڵ دەرچوون لە قەزای چۆمان لە سەیرانگای پرژێ بەهۆی بەفرەوە روویدا، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری توێتا لاندکروز رەنگی سپی بوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای گەیشتنی تیمەکانمان توانرا دوو تەرم لەنێو ئۆتۆمبێلەکە دەربهێنن کە گیریان خواردبوو بەهاوکاری هاوڵاتییان و تیمەکانی فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی ناوچەکە، شوفێری ئۆتۆمبێلەکە کە دانیشتووی قەزای چۆمان بوو گیانیلەدەستدا و دوو هاوڵاتیش کە

بە رەگەز عەرەب بوون گیانیان لەدەستدا ، هەروەها سێ هاوڵاتی دیکەش بریندار بوون، کە بەمەبەستی گەشت روویان لەم ناوچەیە کردبوو.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە بەرچاوی نوێنەرانی کونسوڵخانەکانی کەنەدا، ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا گۆهدار زێباری سزادرایەوە

ئەمڕۆ لە دادگای هەولێر نوێنەرانی کونسوڵخانەکانی کەنەدا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا ئامادەی دادگاییکردنی گۆهدار زێباری زیندانیکراوی بادینان ئامادەبوون…
Total
0
Share