قوباد تاڵەبانی: لەم قۆناغەدا لێكتێگەیشتنی باش بۆ چارەسەركردنی كێشەكان هەیە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ فرانك ریڤۆڵتۆ، نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان لە هەرێم كۆبووەوە و پێكەوە دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و كوردستان و پرسی هەڵبژاردن و چەند بابەتێكی دیكەی جێی بایەخی هەردوولایان تاوتوێكرد.

لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی سێشەممە بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆك وەزیران رۆڵی یۆنامی و بە تایبەت جێنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی پێشووی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكانی بەرزنرخاند لە چارەسەركردنی كێشە سیاسییەكانی عێراق و كوردستان.

سەبارەت بە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداش، قوباد تاڵەبانی روونیكردەوە كە لەم قۆناغەدا لێكتێگەیشتنی باش هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و وتیشی، “راستە كێشەی كەڵەكەبووی زۆر هەیە لە نێوان هەردوولادا، بەڵام دەكرێت بە نیشاندانی نیازپاكیی و كاری هاوبەش هەنگاو بە هەنگاو كێشەكان چارەسەربكەین، چونكە بەبێ چارەسەركردنی كێشەكان و بەبێ ستراتیژ و كاری هاوبەش ناتوانرێت بیر لە گەشەپێدانی عێراق و كوردستان و دابینكردنی ژیانی شایستە بۆ هاوڵاتییان بكەینەوە.

پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەكەوە بوو و باس لە دوایین گۆڕانكارییەكانی تایبەت بە هەڵبژاردن كرا.

بابەتی پێشتر

لە هەڵەبجە شەڕە تەقە ڕوویدا و دوو كەس برینداربوون

بابەتی دواتر

كۆرسی راهێنان لە هۆڵەندا راگەیەنرا<br> فەرمانبەر و مامۆستایانی هەرێم دەتوانن بەشداربن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوتی سپی هەرزانكرا

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نرخی نەوتی سپی لەبەنزینخانەكاندا دابەزی و دەڵێت، “یەك لیتر نەوتی سپی لە هەزار دینارەوە…
Total
0
Share