وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم کۆرسی راهێنان لە هۆڵەندا رادەگەیەنێت.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە ئاگادارییەكدا بۆ فەرمانبەر و مامۆستایان دەڵێت، وڵاتی هۆڵەندا ژمارەیەک کۆرسی راهێنانی جۆراوجۆری لەسەر ئەرکی حکومەتی هۆڵەندا بە ناونیشانی (The Shiraka Training Programme (STP راگەیاندوە.
دەشڵێت، هەر کەسێک مەرجەکانی بەرنامەکەی تیادا بەرجەستە دەبێت و ئارەزووی بەشداریکردنى لە کۆرسەکانی راهێناندا هەیە، پێویستە داواکاری پێشکەش بە سەرچاوەی کۆرسەکان بکات، بۆ پێشكەشكردنی داواكاری كلیك لێرە بكە.
وەزارەتەكە ئاماژەشدەدات، بۆ کۆرسەکانی راهێنان وەزارەتەکەمان هیچ مەرجێکی نیە، بەڵام لە کاتى داواکردنی نوسراوی پشتگیری، پێویستە سەرەتا نوسراو لە فەرمانگەکەی خۆت بهێنێت، ئەوکات وەزارەت دەتوانێت پشتگیری کاندید بکات.
روونیشیدەكاتەوە، بۆ زانیاریى زیاتر لینکی کۆرسەکان بە وردی بخوێننەوە و، بۆ هەر پرسیارێک یا زانیاریی زیاتر سەرەتا سەردانی ماڵپەڕی کۆرسەکە بکەن.