حەج و عومرەی کوردستان رایدەگەیەنێت، بە زمانی کوردی لە سعودیە پێشوازی لە حاجییانی کورد دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، به مه‌به‌ستی پێشوازیكردن له حاجییانی هه‌رێمی كوردستان له ده‌روازه‌ی سنووری عه‌رعه‌ری سعودیه تابلۆی رێنمایی به زمانی كوردی زیادده‌كرێت و ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، به هه‌وڵی هه‌رێم و دوای به‌شداریكردنی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی حه‌ج و عومره، شێخ نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی، له كۆنفرانسی جه‌دده بۆ خزمه‌تگوزاریی حه‌ج و عومره له میانه‌ی كۆنفڕانسه‌كه‌دا پێشنیازی زیادكردنی زمانی كوردی له شوێنه فه‌رمییه‌كان بۆ وه‌زیری حه‌ج و ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه كرد و له نزیكه‌وه گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كرا.
باس لەئەوەش دەکات، به مه‌به‌ستی كاركردن له‌سه‌ر ئه‌م پێشنیازانه وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعودیه، داوایكردووه به‌زووترین كات تابلۆكانی ده‌روازه‌ی سنووری عهرعەر به زمانی كوردی بۆیان ره‌وانه‌بكرێت بۆئەوەی بۆ پێشوازیكردنی حاجییان دابنرێن كه ئه‌وە یه‌كه‌مجاره له مێژوودا زمانی كوردی له سعودیه له شوێنه فه‌رمییه‌كان دابنرێت هاوشێوه‌ی زمانه‌كانی دیكه.
ئێستا سعودیه به 16 زمانی جیاجیا رێنمایی بڵاوده‌كاته‌وه و زمانی كوردیش ده‌بێته حه‌ڤده‌هه‌مین زمان.