قائیمقامیەتی سلێمانی: هه‌ر شوێنێك ئاوی له‌ده‌به‌نراو له ‌پله‌ی گه‌رمی به‌رز و بەر تیشكی خۆر عه‌مبار بكات سزادەدرێت

سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان لە قائیمقامیەتی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر شوێنێك ئاوی له‌ده‌به‌نراو له ‌پله‌ی گه‌رمی به‌رز و بەر تیشكی خۆر عه‌مبار بكات شوێنه‌كه‌ روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌ و سزادەدرێت.

گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و هاتنی وه‌زری هاوین، ئاگاداری سه‌رجه‌م كارگه‌كانی ئاو، ماركێت و دوكانه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئاوی له‌ده‌به‌نراو له‌ شوێنی پله‌ی گه‌رمی به‌رز و به‌رتیشكی خۆر عه‌مبار نه‌كه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌رداده‌گیرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد قائیمقامیه‌تی سلێمانی نوسراوی ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌كاتی به‌دیكردنی گواستنه‌وه‌ی ئاوی له‌ده‌به‌نراو له‌به‌ر تیشكی خۆر و دانه‌پۆشراوی ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت و سزای شۆفێره‌كه‌ بدرێت.

جێگەی ئاماژەیە، به‌پێی رێنماییه ته‌ندروستییه‌‌كان، نابێت ئاوی له‌ده‌به‌نراو له‌ شوێنی گه‌رم و به‌رتیشكی خۆر عه‌مبار بكرێت یان بگوازرێته‌وه‌، چونكه‌ به‌هۆی كارلێكی كیمیاییه‌وه‌ ئاوی ناو ده‌به‌ پلاستیكه‌كان ده‌بێته‌ هۆكارێك‌ بۆ  كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رگری له‌ش و زیان به ‌ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.

هاوکات، به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی بۆ (25) پله‌ی سه‌دی،‌ به‌شێكی پلاستیكه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئاوه‌كه‌‌ كارلێك ده‌كات ده‌بێته‌ هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ توشبوون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ و تێكچوونی هۆرمۆنه‌كان به‌تایبه‌ت له‌خانماندا.

 

بابەتی پێشتر

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق کردنەوەی پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری لە پارێزگاکانی هەرێم رادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

بۆ چارەسەری کێشەی جووتیارانی پەلکانە وەفدێکی حکومەتی عێراق گەیشتنە کەرکوک

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژی جلی كوردی پێشخرا

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمساڵ بەهۆی ئەوەی رۆژی جلوبەرگی نەتەوەیی لە 10ی 3ی 2023 دەكەوێتە رۆژی هەینییەوە، چالاكییەكانی…
Total
0
Share