کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق کردنەوەی پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری لە پارێزگاکانی هەرێم رادەگەیەنێت و داوایەک لە دەنگدەران دەکات.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەکانی عێراق، کردنەوەی پرۆسەی بایۆمەتری لە پارێزگاکانی هەرێم (هەولێر، سلێمانی، دهۆک)، رادەگەیەنێت.
کۆمسیۆنەکە داوا لەو دەنگدەرانە دەکات کە کارتی بایۆمەترییان نییە یاخود نوێیان نەکردووەتەوە، سەردانی نزیکترین ناوەندی تۆمارکردن بکەن، بەمەبەستی دروستکردن یان نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەتری.